*سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان پیرۆز دەكات*

أيلول/سبتمبر 20, 2025
میدیا - عەمان:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتى 20 / 9 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز مامۆستا د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسى گرتکى سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، بەبۆنەى 55 پەنجاو پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد و، هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى 55 پەنجاو پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و مامۆستایانى بەڕێز لە مەکتەبى تەنفیزى و ئەنجوومەنى ناوەندیى (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان) راگەیاند و، هەروەها باسى لە رۆڵى گرنگى مامۆستایانى ئایینى کوردستان و (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان) کرد لە خزمەتکردنى پرسە نەتەوەیى نیشتمانییەکانى کوردستان و، هیوای پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.