پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ١٩ / ٩ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن لە نەخۆشخانە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى-یان کرد.
پیشنیوەڕۆى ڕۆژى هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی لە کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى-ى کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیانەوە پێشوازی كران، کەوا ماوەیەکە بارى تەندروستى باش نیەو لە نەخۆشخانەیەو چارەسەرى وەردەگرێت، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK -ى كرد.