میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2 / 9 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی فەرماندە و کەسایەتى ناسراوى كورستان بەڕێز زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-ی کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە یاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانهكهلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK )، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی فەرماندە و کەسایەتى ناسراوى کوردستان بەڕێز زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕیزیان پێشوازی كران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی کوردستان و ناوچەکە کرا، هەروەها سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز زەعیم عەلی وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK و شاندی یاوەری كرد.