میدیا – كه‌ركووك:
هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سەردانی ناوه‌ندی كه‌ركووكی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان ده‌كات، بەبۆنەى (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 25-8-2025 هه‌ڤاڵ (سه‌رمه‌د زوراو كارگێڕ و به‌رپرسی مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK )، سەردانی ناوه‌ندی كه‌ركووكی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان لە شاری كه‌ركووك ده‌كات، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( سه‌باح شێخ بزێنی به‌رپرسی ناوه‌ند و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕ و ئه‌ندامانی ناوه‌ند)ەوە پێشوازیكرا، لەسەردانەكەدا بەبۆنەی (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان پیرۆزبایی لێ‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی ناوه‌ندی كه‌ركووكی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان سوپاسی به‌شداری و په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی كرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كه‌ركووك لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى شاره‌كه و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.