بەڕێزان بنەماڵەى تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان خوالێخۆشبوو خارە (سەید کاکە)
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێکۆشەرو کەسایەتیى وڵاتپارێزو ناسراوى کوردستان خارە (سەید کاکە)مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، خارە (سەید کاکە)؛ پێشمەرگە و فەرماندەو سەرکردەیەکى ئازاو بەوەفاو وڵاتپارێزى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان بوو، لە شۆڕش و خەبات و تێکۆشانى گەلى کوردستاندا رۆڵێکى کاراى هەبوو و، هەموو تەمەنى خۆى لە خەبات و تێکۆشان و بەرخودان لەپێناو وەدەستهێنانى مافە رەواکانى گەلى کوردستان بەسەربرد، لەدەستدانى تێکۆشەرێکى وەک خارە (سەید کاکە) زیانێکى مەزنە بۆ سەرجەم بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان.
بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەى بەڕێزو تەواوى بنەماڵە سەربەرزەکەتان و خزمانى خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
24 / 08 / 2025