میدیا – سلێمانى:
شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی حزبى پێشكه‌وتنخوازى ديموكراتى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ن و، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى ره‌وشى سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرد .
ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 23-8-2025 شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخير نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كارزانى پيران ئه‌ندامى مەکتەبى راگه‌ياندنى YNDK). سه‌ردانی حزبى پێشكه‌وتنخوازى ديموكراتى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( قادر شوانى سكرتێرى حزب و ياسين حاجى ساڵح ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و حاجى واحيد و حه‌مه عه‌لى موكرى و به‌ناز جه‌لال و شۆخان محه‌مه‌د ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى ) پێشوازیكران.
لهدانيشتنهكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه سياسييه‌كان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.