*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان دەكات*

میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٩ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تەهران كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی کلتوورى و سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (بەهرام وەلەدبەگی بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان - تەهران )، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی کلتوورى و سیاسی كوردستان و بزاڤی کلتوری رۆژهەڵاتی کوردستان كرد، جەختیانكردەوە سەر زیاتر بایەخدان بە بزاڤى کلتوورى کوردستان و پێشخستنى، هەروەها رۆڵى ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان بۆ کارکردن بۆ هۆشیارى سیاسى و نەتەوەیى و نیشتمانى و کۆمەڵایەتى بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵگەى کوردستان کرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.