مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK پیرۆز دەكات

میدیا – هەولێر:

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (79)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDKپه‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌په‌يامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌وا پارتى بەدرێژایی تەمەنی لە خەبات ‌و بەرخۆداندایە، توانیویەتی رێبەرایەتی شۆڕش و راپەڕینی نەتەوەكەمان بكات و، بەشدارییەکى کاراى بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان ده‌كات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوەژیان ‌و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی یەكڕیزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان .... ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK
بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی...
بەبۆنەی ( 79 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و دۆست و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەى بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین.
بەڕێزان؛ پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن، بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و تێكۆشانی بێوچانى لە خەبات ‌و بەرخۆداندایە، توانیویەتی رێبەرایەتی شۆڕش و راپەڕینی نەتەوەكەمان لە كوردستاندا بكات، لە هەمان كاتدا توانیویەتی بەشدارییەکى کاراى بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوەژیان ‌و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی یەكڕیزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزیی ‌و یەكگوتاری سیاسی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانه‌‌، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان، كه‌ خواستى هەموو لایەکمانە.
لەم بۆنەیەدا جارێكی دیکە جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانه‌ی نێوانمان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كە بەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە .

لەگەڵ رێزماندا.


مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

16ى ئاب/2025ى زايينى
هەولێر - کوردستان