میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 5 / 8 / 2025، سکرتێرى گشتیى YNDK بە یاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى کۆمارى میللى چین-یان كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆنسڵى گشتیى چین سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد و، دواتر باسیان لە پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکى باڵاى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK و قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زیلان سارمەمى ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى کۆمارى چینى میللى-یان لە شارى هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (لیو جون کۆنسڵى گشتى و ستافى کۆسڵخانە)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى لە کۆنسڵى گشتیى کۆمارى میللى چین کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونى و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، بەڕێز لیو جون کۆنسڵى گشتیى کۆمارى میللى چین لەلایەن خۆیەوە سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى و شاندى YNDK ى کرد و، دواتر هەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە کرا و جەختکرایەوە سەر ئەوەى کەوا پێویستە هەموو لایەک لە ناوچەکەدا کار بۆ چەسپاندنى ئاشتى و ئارامى بکەن و دیالۆگ بکەنە بنەما بۆ نەهێشتنى شەڕو گرژییەکان و یەکلاییکردنەوەى کێشەکان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .