*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەڕێز عەبدولوەدود کوردى دەكات*

تموز/يوليو 28, 2025

میدیا - هەولێر:

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ / ٧ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتیى ناسراوى کوردى ئوردەن بەڕێز عەبدولوەدود کوردى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی کوردانى ئوردەن و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پێشوازیانكرد له کەسایەتیى ناسراوى کوردى ئوردەن بەڕێز (عەبدولوەدود کوردى سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى کوردانى ئوردەن), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی کوردانى ئوردەن و چالاکییە رۆشنبیرییەکانیان و رۆڵیان لە ناساندن و پێشخستنى کلتورى کوردى لە کۆمەڵگەى ئوردەن كرا.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەى نێوان هەردوولا.