هه‌رێمی قه‌ره‌چووغى YNDK له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان داواى به‌دواداچوون و چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى مه‌خموور ده‌كه‌ن

میدیا - مه‌خموور:

 

حزب و لایەنە کوردستانییەکان له‌ مه‌خموور بۆ پشتگیرییکردن له ‌داواكارى جووتياران و كاسبكار و خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى مه‌خموور  كۆبوونه‌وه‌ و  ياداشتنامه‌يه‌كيان وه‌كو داواكارى‌ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووه‌:" داوا له‌ فراكسيۆنه‌ كوردييه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كه‌ين سه‌ردانى مه‌يدانى مه‌خموور بكه‌ن، بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كانى جووتياران و كاسبكاران و هاووڵاتييانى مه‌خموور و ده‌ورووبه‌رى".
سه‌ر له‌به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26-5-2025 هه‌رێمی قه‌ره‌چووغى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ حزبە کوردستانییەکانی مه‌خموور كۆبوونه‌وه‌ و ياداشتنامه‌يه‌كيان ئاڕاسته‌ى فراكسيۆنه‌ كوردييه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد، تيايدا هاتووه‌:" داوا له‌ فراكسيۆنه‌ كوردييه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كه‌ين سه‌ردانى مه‌يدانى مه‌خموور بكه‌ن، بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كانى جووتياران و كاسبكاران و هاووڵاتييانى مه‌خموور و ده‌ورووبه‌رى".

له‌م باره‌يه‌وه‌ مامۆستا خه‌ليل ئيبراهيم به‌رپرسى هه‌رێمی قه‌ره‌چووغى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدار بوو، به‌ميدياى راگه‌ياند: ئه‌مرۆ له‌باره‌گاى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان له‌ شارى مه‌خموور وه‌كو حزب و لايه‌نه‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كۆبووينه‌وه‌ و گفتوگۆى زۆرمان له‌سه‌ر كێشه‌كانى جووتياران و كاسبكاران به‌تايبه‌تى و  ده‌ڤه‌رى مه‌خموور به‌گشتى كرد و داوامان له‌ فراكسيۆنه‌ كوردييه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق  كردووه‌، سه‌ردانى مه‌يدانى مه‌خموور بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌ گرفتى زۆره‌ و كه‌س ئاوڕى لێناداته‌وه‌، مه‌خموور شارێكى گرنگه‌ و پێويسته‌ به‌زووترين كات به‌ده‌م داواكارييه‌كانيه‌وه‌ بێن و  ئاوڕى زياترى لێبدرێته‌وه‌ كێشه‌ و گرفتى جوتيارانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ چاره‌سه‌ر بكرێ و شاره‌كه‌ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ و كێشه‌كانى له‌رووى خزمه‌تگوزارى و بواره‌كانى ديكه چاره‌سه‌ربكرێ و هه‌رچى گرفت هه‌يه‌ تايبه‌ت به‌جووتيار و كاسبكار و هاووڵاتى مه‌خموور چاره‌سه‌ر بكرێتي.

هه‌روه‌ها وتى:  كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامى ده‌بێ تا لايه‌نى په‌يوه‌ندار وه‌ڵامى داواكارييه‌كانى ئێمه‌ و خه‌ڵكى مه‌خموور ده‌ده‌نه‌وه‌ و چاره‌سه‌رى گرفته‌كانمان ده‌كه‌ن.  

 

 

ده‌قى ياداشتنامه‌ى هاوبەشی حزب ولایەنە سیاسیە کوردستانیيەکانی شاری مه‌خموور:

 

بۆ فراكسيۆنه‌ كوردييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق

بابه‌ت/ داواكارى

هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى مه‌خموور داواكارين مه‌يدانى سه‌ردانى مه‌خموور بكه‌ن، بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كانى جووتياران و كاسبكاران و هاووڵاتييانى مه‌خموور و ده‌رووبه‌رى به‌تايبه‌ت بازگه‌ و سايلۆى مه‌خموور. .... له‌گه‌ڵ رێزماندا

لايه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان:

  • يه‌كێتى نيشتمانيى كوردستان
  • يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان
  • حزبى شيوعى كوردستان
  • يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK
  • حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان
  • بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
  • كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان