مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKساڵیادی دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌ى ئاشتيخوازانى كوردستان پیرۆز دەكات

نيسان/أبريل 20, 2025

میدیا – هەولێر:

مه‌كته‌بی سیاسيی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (26)ـه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌ى ئاشتيخوازانى كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ى ئاشتيخوازانى كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(26)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌كه‌تان (بزوتنه‌وه‌ى ئاشتيخوازانى كوردستان) بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: بزوتنه‌وه‌كه‌تان (بزوتنه‌وه‌ى ئاشتيخوازانى كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان كه‌سانى نيشتمانپه‌روه‌ و داكۆكيكار له ‌ده‌ورى كۆبوونه‌ته‌وه‌ و سازشتان له‌سه‌ر مافه‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كان نه‌كردووه‌ و هەموو كات خەباتتان كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نەتەوەكەمان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .

   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسيی

     یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

                    31/ خاكه‌لێوه‌/ 2725ى كوردى

                        20/4/2025ى زایینی