پەیامى پیرۆزبایی سكرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى سەرى ساڵی نوێی بابلی ئاشووری

نيسان/أبريل 01, 2025

سەرى ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (6775) پیرۆزبێت ...

 بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (ئەكیتۆ)، گەرمترین سڵاو و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوى خوشک و برایانى (كلدان سریان ئاشووری) لە كوردستان و سەرانسەرى جیهان دەكەم و، هیوادارم ساڵی نوێ ساڵى هێنانى خێر و خۆشی و شادى و چەسپاندنى ئاشتی و برایەتى و یەکسانى بێت لە کوردستان و جیهاندا.

 کوردستان بە درێژایى مێژوو لانکى شارستانییەت و مێرگى پێکەوەژیان بووەو، گەلی (كلدان سریان ئاشووری) کە بەشێکى سەرەکى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکانى کوردستان و ناوچەکەن، رۆڵێکى بەرچاوو کارایان هەبووە لە بنیاتنانى شارستانییەتى مێزۆپۆتامیا و شان بە شانى کوردو نەتەوەکانى دیکەى ناوچەکە کلتورى پێکەوەژیانیان لە میزۆپۆتامیا پەرەپێداوە، لە ئێستاشدا پێویستە وەک هەمیشە پارێزگارى لەکلتورى پێکەوەژیان و چەسپاندنى پرەنسیپەکانى ئاشتى و برایەتى و تەبایى بکەین و، هزرى خۆشەویستى و رێزگرتن و وەکهەڤى بڵاوبکەینەوەو پێشیبخەین.

  جارێکى دیکە جەژنى سەرى ساڵى نوێى بابلى ئاشوورى پیرۆزبێت و هەموو رۆژێکتان جەژن و شادى بێت.

 

غەفوور مەخموورى

 سكرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

  1 / 4 / 2025ى زاینى، بەرامبەر 1 / 1 / 6775 ى ئاشوورى