میدیا – هه‌ولێر:
كۆڕبه‌ندى چه‌پى كوردستان ديدارێكى بۆ ژماره‌یه‌ك له حزب و لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتنخوازان له‌ژێر ناوی ( گۆڕانكارييه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمايه‌تييه‌كان و كاريگه‌ريان له‌سه‌ر كوردستان) له‌هۆڵی ڤان رۆيال له هه‌ولێرى پايته‌خت ساز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 25-2-2025 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و شاكر هاشم مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ) به‌شداریيان له سێيه‌مين دیداری كۆربه‌ندى چه‌پى كوردستان له‌هۆڵی ڤان رۆيال له هه‌ولێر كرد، كه كۆڕبه‌ندى چه‌پى كوردستان رێكیخستبوو، تیایدا ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمی و ديموكراتخواز و پێشكه‌و‌تنخواز له دیداره‌كه به‌شداربوون و گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی و ئایینده‌ی كوردستان له‌نێو ئه‌م گۆڕانكارييانه كرا.
له دیداره‌كه لایه‌نه‌كانی به‌شدار دید و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئایینده‌ی كوردستان و گۆڕانكارييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهان خسته‌ڕوو.
د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له‌ديداره‌كه به‌ئاماده‌بووانى رايگه‌ياند: مه‌ترسی گه‌وره له‌لا‌یه‌ن دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوی وڵات هه‌یه و كار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان له ئاست به‌رپرسیارییه‌تیدا بین و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان لا‌یه‌نه سیاسییه‌كان بكرێ ناو ماڵى خۆمان رێكبخه‌ينه‌وه و به‌یه‌كریزی و ته‌بایی كار بۆ پاراستنی ده‌سته‌كه‌وكانی گه‌لی كوردستان بكه‌ین، هه‌روه‌ها پێويسته چه‌په‌كانى كوردستان له‌بازنه‌ى چه‌ند حزبێك ده‌ربچن، بۆ ئه‌وه‌ى كاريگه‌رييان هه‌بێ و له ئاست داخوازييه‌كان بن، پێويسته بازنه‌ى چه‌په‌كان فرامان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين له‌ئاست گۆڕانكارييه‌كان بين و ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لى كوردستان ئاماده بين و كاريگه‌ريمان هه‌بێ و بتوانين له‌كاتى گۆڕانكارييه‌كان سوود به خاك و وڵاته‌كه‌مان بگه‌يه‌نين.