میدیا – هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له شاری رۆته‌ردام له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 23-2-2025 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری رۆته‌ردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان و كاركردن بۆ به‌رز راگرتنى يادى هه‌ڵه‌بجه و جه‌ژنى نه‌ورۆز كرا، له‌ته‌وه‌رێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه كاروچاڵاكی ماوه‌ی رابردووی هه‌ڤكاری هه‌ڵسه‌نگێندرا و له ژێر رۆشنایی كاره‌كان به‌رنامه بۆ كار و چاڵاكی داهاتوو داڕێژرا.
شایانی باسه هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان و دياسپۆراى كورد له ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هه‌ستیار و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆر راشكاوانه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كارده‌كه‌ن بۆ به‌رز راگرتنى بۆنه نه‌ته‌وه‌يي و نيشتمانييه‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ى گيانى پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ماهه‌نگی و یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان.