میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنێكی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی (26)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكەوتی 3-12-2024، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان-یان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه) پێشوازیكران.
شاندی YNDKپیرۆزبایی (26)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانی لێ‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس له رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەو هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه، لەپێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهینانی ته‌واوی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.