ميديا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣ / ٩ / ٢٠٢٤ ، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو فەریق (عەلى عوسمان مێرگەسۆرى) بوو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى شاندێکى YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زوبێر عومەر ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو پێشمەرگە و تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان فەریق (عەلى عوسمان مێرگەسۆرى) بوون، کەوا لە مزگەوتى سەلاحەددین لەشارۆچکەى پیرمام بەڕێوەدەچوو، ئەمەو شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان کاک عومەر عوسمان مێرگەسۆرى براى خوالێخۆشبوو و و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیانى بە کاک عومەر عوسمان مێرگەسۆرى و بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.
شایانى باسە بەڕێز عومەر عوسمان مێرگەسۆرى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیان سوپاسى ئامادەبوون و بەسەرکردنەوەى سکرتێرى گشتى و شاندى YNDK یان کرد.