میدیا – كه‌ركووك:
شاندێكی هه‌رێمی كه‌ركووكی YNDK سەردانی ناوه‌ندی كه‌ركووكی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان ده‌كات، بەبۆنەى (29)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كه‌ن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 25 / 8 / 2024، ، شاندێكی هه‌رێمی كه‌ركووكی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( مه‌سعود سه‌عید مه‌حموود و سه‌رمه‌د زوراو ره‌شید كارگێڕانی هه‌رێمی كه‌ركووكی YNDK )، سەردانی بارەگای ناوه‌ندی كه‌ركووكی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان-یان لە شاری كه‌ركووك كرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( سه‌باح شێخ بزێنی به‌رپرسی ناوه‌ند و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕ و ئه‌ندامانی ناوه‌ند)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا هه‌رێمی كه‌ركووكی YNDK بەبۆنەی (29)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان پیرۆزبایی لێ‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی ناوه‌ندی كه‌ركووكی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان سوپاسی به‌شداری و په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی كردن.
هه‌روه‌ها له دیدارەكە، باسی ره‌وشی سیاسی و پارێزگای كه‌ركووك و جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی شاره‌كه.