میدیا – سۆران :
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانى هه‌رێمی سۆرانی YNDK کۆبۆوە، سەبارەت بەرەوشى سیاسیى کوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان كرد.
رۆژى پێنجشەممە، رێکەوتى 1-8-2024، هه‌ڤاڵ (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK)، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان ( پاڵە گەردى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و مەعروف وسو ئەندامى یەدەگى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى سۆران)، لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانىYNDK ی شاری سۆران کۆبۆوە. سەبارەت ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان كرد. به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئێستادا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رەوشێکى هەستیاردا تێدەپەڕێت، لەسەر هەموو لایەکمانە رەچاوى بارودۆخى کوردستان بکەین و، بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بخەینە سەرووى بەرژەوەندییە حزبییەکان و کار بکەین بۆ پاراستن و پێشخستنى ئەزموونى کوردستان، ئەمەش ئەرکى نەتەوەیى و نیشتمانى تەواوى لایەنە سیاسییەکان و هەر تاکێکى کۆمەڵگەى کوردستانە.
هەڤاڵانی سۆران روانین و سەرنج و پێشنیارى خۆیان خستەڕوو بۆ پێشڤه‌بردنی كاره‌كانی زیاتری هه‌رێمی سۆرانى YNDK ، وەک هەمیشە لەسەر سیاسەت و بەرنامەى نەتەوەیى YNDK بەردەوام بن بۆ پاراستنى کوردستان.
دواى گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوەى نێوان هەڤاڵان کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە کۆتایى به بەرنامەى کارى خۆى هێنا.