سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز شێخ نەزهان سەخەر لهێبى دەکات

حزيران/يونيو 29, 2024

میدیا - گەیارە:

  پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 28 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە لە گوندى حاجى عەلى لە دەڤەرى گەیارە سەردانی سەرۆکى هۆزى لهێب بەڕێز شێخ نەزهان سەخەر لهێبى کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.

  پێشنیوەڕۆى ڕۆژى هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە گوندى حاجى عەلى لە دەڤەرى گەیارە، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز شێخ نەزهان سەخەر لهێبى سەرۆکى هۆزە لهێب-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هەروەها باس لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان کوردو عەرەب لە دەڤەرەکەدا کراو هەردوو لا جەختانکردەوە سەر زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و بەهێزکردنى پەیوەندییەکان، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ نەزهان سەخەر لهێبى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە و هۆزەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

 شایانى باسە لە سەردانەکەدا هەڤال (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK و ژمارەیەک سەرۆک هۆزو کەسایەتیى کورد و عەرەب) یاوەى سکرتێرى گشتیى YNDK بوون.