سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بەڕێز شێخ جاسم سەفار شەمەرى دەکات

حزيران/يونيو 25, 2024

میدیا - هەولێر:

  ئێوارەى ڕۆژى ٢٤ / ٦ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شوێنى حەوانەوەى خۆیدا لە شارى هەولێر سەردانی شاعیرو ئەدیب و کەسایەتیى ناسراوى سعودى بەڕێز شێخ جاسم سەفار شەمەرى-یان کرد و، کە ئێستا بەسەردان لە کوردستانە.

 ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی شاعیرو ئەدیب و کەسایەتیى ناسراوى سعودى بەڕێز شێخ جاسم سەفار شەمەرى-ى کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ جاسم سەفار شەمەرى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK -ى كرد.