مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK به‌شداری پرسه‌ی هاوژینی دكتۆر فوئاد حوسێن ده‌كات

میدیا – هه‌ولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبه‌شداری پرسه‌ی كۆچكردوو خاتوو (کارۆلینا مۆنتیسۆری) هاوژینی دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدڕاڵ له‌ هۆڵی شه‌هید مامۆستا سه‌عد له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كات و، پرسە و سەرەخۆشى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیی-YNDKیان بە به‌ به‌رێزیان راگەیاند.

پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی یه‌كشەممە رێكه‌وتی 5/5/2024 شاندێكی مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د.شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و قه‌هار تاهیر  و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێری YNDK) له‌ هۆڵی شه‌هید مامۆستا سه‌عد له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی كۆچكردوو خاتوو (کارۆلینا مۆنتیسۆری) هاوژینی بەڕێز دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، شاندی مەکتەبى سیاسیى YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیىYNDK-یان بە به‌رێزیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا بەڕێز دكتۆر فوئاد حوسێن سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان له‌ پرسه‌كه‌‌ كرد.