په‌یامی پیرۆزبایی به‌رێز ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان بۆ بەڕێز کاك غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی YNDK به‌بۆنه‌ی (29)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK

برای بەڕێز و ئازیز کاك غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK.
دوای سڵاوێکی ژینگەدۆسـتی:
بابەت/ پیرۆزبایی
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، بە ناوی خۆم و هەڤاڵانمان لە پارتی سەوزی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. ئومێدەوارین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەتان هاندەرێک بێت بۆ بەرەوو پێشـچوونی زیاتری ڕێکخستنەکانتان.
بەڕێزان. لەئێستادا، گەلەکەمان ڕووبەڕووی ژیانێکی زۆر سەخت بووەتەوە کە بە جۆرێک ژیانی مووچەخۆران لە ئەوپەڕی خراپیدایە، بۆیە دەبێت هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە ڕوڵی خۆیان هەستن، بۆ دەربازبوون لە ئەم دۆخەی ئێستادا و گەڕانەوەی مافی دیموکراسی و ئازادی و شەرعێتی تاکە کەسی مافی بڕیاردان لە حکومڕانی کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو لا جەختیانکردەوە لە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان YNDK و K G B لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان
لەگەڵ ڕێزدا....
براتان
ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان
23/3/2024