هه‌رێمی كه‌ركووكی YNDK لەگه‌ڵ لایەنەکان جه‌ژنی نەورۆز لەسەر قەڵای كه‌ركووك به‌رز ڕاده‌گرن

میدیا- كه‌ركووك

لە پارێزگای کەرکووک لەسەر قەڵای شارەکە بەبەشداری لایەنه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان ئاگری نەورۆز كرایه‌وه‌ و ئەو جه‌ژنه‌ نەتەوەییە بەرز ڕاگیرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20-3-2024 شاندێكی هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK  كه ‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( مه‌سعود سه‌عید مه‌حموود و سه‌رمه‌د زوراو ره‌شید كارگێڕانی هه‌رێمی كه‌ركووكی YNDK) بە بەشداری لایەنە سیاسییه‌ کوردستانییه‌كان لەسەر قەڵای کەرکووک ڕێوڕەسمێک بۆ جه‌ژنی نەورۆز بەڕێوەچوو، تیایدا ئاڵای کوردستان هه‌ڵكرا و ئاگری نەورۆز كرایه‌وه‌ و ئەم جه‌ژنه‌ پیرۆزە بەرز ڕاگیرا.