شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له پیرمام به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (زه‌كیا مسته‌فا بارزانی) خوشكی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، پرسه و هاوخه‌می خۆیان گه‌یانده به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشەممە رێكه‌وتی 25/2/2024 شاندێكی مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و قه‌هار تاهیر و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێرYNDK) له پیرمام به‌شداریان له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (زه‌كیا مسته‌فا بارزانی) خوشكی سه‌رۆك بارزانی كرد. ئەمەو شاندی مەکتەبى سیاسیى YNDKپرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیىYNDK-یان گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بنەماڵەی به‌ڕێزیان، ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشییان بێت، له به‌رامبه‌ردا سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان له پرسه‌كه كرد.