مه‌كته‌بی سیاسییYNDK به‌شداری ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان ده‌كات

شباط/فبراير 22, 2024

میدیا- هه‌ولێر:

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دووه‌م كۆنگره‌ی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان له‌ هۆڵی هۆتێل دیده‌مان له هه‌ولێر ده‌كات.

كاتژمێر11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22-2-2024 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دووه‌م كۆنگره‌ی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان -یان كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK) وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد، تیایدا پیرۆزبایی ئاڕاسته‌كردن و له‌وتاره‌كه‌یدا‌ جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كھه‌ڵوێستی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌پێناو پاراستن و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرده‌وه‌، له ‌به‌رامبه‌ردا (به‌ڕێز بڵند شێرزاد عوزێرئاغالی سه‌رۆكی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان) سوپاسی پێشكه‌شكردنی وتاری مه‌كته‌بی سیاسیی (YNDK)ی له ‌كۆنگره‌كه‌یان كرد.

هه‌روه‌ها له‌كۆنگره‌كه ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی حكومی له ‌ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ به‌شداربوون و وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز بڵند شێرزاد عوزێرئاغالی سه‌رۆكی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان پیشكه‌شكراو پاشان به‌ڕێز مونا قه‌هوه‌چی له‌پارتی چاكسازی توركمان وتارێكی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌كرد و پاشان وێنه‌ دیكۆمێنتكارییه‌ك پێشكه‌شكرا و گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌ كۆتایی هات.