میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سێیه‌م كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی توركمان له هۆڵی هۆتێل سكای له هه‌ولێر ده‌كات.
كاتژمێر10ی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 15-2-2024 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌بدوڵڵاعه‌دۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سێیه‌م كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی توركمان-یان كرد، شاندی YNDKپه‌یامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان پێشكه‌شكردن، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز عرفان كه‌ركوكلی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمان سوپاسی په‌یامی سكرتێری گشتیی و ئاماده‌بوونی مه‌كته‌بی سیاسیی (YNDK)ی له كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه تیایدا پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سایه‌تی له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه به‌شداربوون و وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز عرفان كه‌ركوكلی پیشكه‌شكراو پاشان ڤیدیۆ دیكۆمێنتكاریه‌ك پێشكه‌شكرا و گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه كۆتایی هات.