گه‌لی خۆڕاگری كوردستان ...
بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدانى كوردستان ...
پێشمه‌رگه وڵاتپارێزەکانى کوردستان ...
ئازیزان ... خۆشه‌ویستان ...
ساڵی نوێتان پیرۆزبێت ... سەرفیرازیتان بە ئاوات دەخوازم، له‌كاتێكدا كه‌وا ساڵى 2023 بەڕێدەکەین، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانين كه‌وا ساڵى 2023 بۆ گه‌لى كوردستان ساڵێكى دژوار‌و سه‌خت بوو، له‌لايه‌ك بەردەوامبوونى حكومه‌تى عێراق لەسەر سياسه‌تى برسيكردن له‌دژى باشوورى كوردستان و نەناردنى بودجە و شایستە داراییەکانى کوردستان و، لەلایەکى دیکەوە پەلامارو هێرشە تيروريستییەکانى میلیشیا تیرۆریستەکانى عێراق بۆ سه‌ر هەولێرى قەڵاى خۆڕ‌اگرى و بەرخودان و، هه‌روه‌ها له باكوورى كوردستان ده‌يان چالاكوان و خه‌ڵكى سڤيل شه‌هيد كران و، لە رۆژئاواى کوردستان چەتەکان و لەشکرى تیرۆریستى تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و درێژە بە سیاسەتى گۆڕینى دیمۆگرافیاى رۆژئاواى کوردستان دەدەن و رۆژانە خەڵکى سڤیل دەکەنە ئامانج و شەهیدیان دەکەن، له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانيش ئه‌وه ده‌بينين رۆژانه رۆڵه‌كانمان لەلایەن رژێمى داگیرکەرى ئێران زيندانى ده‌كرێن و له سێداره ده‌درێن، ئه‌و هه‌موو دژايه‌تيكردنه‌ى گه‌لى كوردستان له‌لايه‌ن تيرۆيستان و داگيركه‌ران و دوژمنان و ناحه‌زانى كوردستان هه‌مووى بۆ شكاندنى هه‌يبه‌تى گه‌لى كوردستان و له‌ناوبردنى ده‌سكه‌وته‌كانى بووه، به‌ڵام به‌خۆشحاڵييه‌وه گه‌لى كوردستان به يه‌كگرتوويى رووبه‌ڕووى ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بۆته‌وه‌و بەردەوام له سه‌نگه‌رى بەرخودان و به‌رگرى له خاك و خه‌ڵكى كوردستان دابووە.
لێره‌وه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدانى كوردستان و ته‌واوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هه‌موو کوردستانیان ده‌كه‌ین و، هیڤیدارین ساڵی نوێ ساڵی هاتنه‌دی ئاواته‌كانمان و پێشڤه‌چوونی زیاتری وڵات و نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان بێت، هەروەها ئومێد دەکەین ساڵی 2023 ناخۆشييه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ببات و ساڵى نوێى 2024 ساڵی خێر‌و خۆشی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك و، ببێته ساڵی ئازادی كوردان و سه‌رخۆبوونى كوردستان.
لەگەڵ رێز‌و خۆشه‌ویستی دووباره‌مان بۆ هەموو لایەک ... هه‌ر بژین و تەندروست و شاد‌و سه‌ركه‌وتووبن.
غه‌فوور مه‌خمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
31 / 12 / 2023