بەڕێزان بنەماڵەی نووسەرو رۆژنامەنووس خوالێخۆشبوو (فریاد هیرانى)
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو رۆژنامەنووس و پێشمەرگە و کەسایەتیى وڵاتپارێز کاک (فریاد هیرانى)یمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، خوالێخۆشبوو رۆڵێکی بەرچاوی لە بوارى رۆژنامەنووسى و کارى نەتەوەیى و نیشتمانى هەبوو، لەدەستدانی کاک (فریاد هیرانى) زیانێكی گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
لەگەڵ رێزماندا.
براتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
30 / 12 / 2023