شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات

تشرين2/نوفمبر 20, 2023

   میدیا- هه‌ولێر :

  شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان له‌هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به‌ شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و  رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .

كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 20-11-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و  فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبى شیوعى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (هندرێن ئه‌حمه‌د ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و  هاژه‌ شێخ  سلێمان  ئەندامى مەکتەبى سیاسى و هاوتا رەسووڵ و حاجی ئه‌كره‌م ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبی شیوعی)ەوە پێشوازییان لێكرا.

 سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌هه‌ند و ته‌وه‌ر و بڕیار و راسپارده‌كانی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه‌سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات، له‌ به‌رامبه‌ردا هندرێن ئه‌حمه‌د ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ناوی حزبی شیوعی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێكردن. هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه‌، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.