میدیا – سلێمانی
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له سلێمانی به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
به‌یانی ئه‌مرۆ رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 27-9-2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تیYNDK) به‌شدارییان لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كرد، كە سەرۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم و ژمارەیەك لە سه‌رۆك و سكرتێری حزبه‌كان و وەزیران و بەرپرسانی ئیداری و حزبی كوردستان و عێراق و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان ئامادەی بوون.
هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید پیرۆزبایی له كاك بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی بۆ خواستن و به‌و هیوایه‌ی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌میان ببێته هه‌وێنی پێكه‌وه ژیان و یه‌كریزی و ته‌بایی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی یه‌كێتی سوپاسی به‌شداری و ئاماده‌یی شاندی(YNDK )یان له كۆنگره‌كه‌یان كرد.