سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حەمەدەمین حاجى صادق خەزنەیى دەکات

 میدیا - هەولێر:

 ئێوارەى ئەمڕۆ 22 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حەمەدەمین حاجى صادق خەزنەیى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

 ئێوارەى ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ساڵح ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حەمەدەمین حاجى صادق خەزنەیى-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان کاک فاروق جەمیل و بنەماڵەکەیان و خزمانى خەزنەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن و باسى لە رۆڵى بنەماڵەکەیان لە کۆمەڵگەى کوردستان کرد، لەبەرامبەردا بەڕێز فاروق جەمیل بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.