بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK
بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی...
بەبۆنەی ( 77 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەى بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین.
بەڕێزان ؛ پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن، بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و تێكۆشانی بێوچانى لە خەبات و بەرخۆداندایە، توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕش و راپەڕینی نەتەوەكەمان لە كوردستاندا بكات، لە هەمان كاتدا توانیویەتی بەشداری بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوەژیان و ئاشتی و تهبایی و پاراستنی یەكریزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزیی و یەكگوتاری سیاسی هەیە، لەم پێناوەدا پێویستە بەهەموو لایەکمان کاربکەین و ناوەندى سیاسیى کوردستان رێکبخەینەوە، بۆ ئەمە PDK دەتوانێت رۆڵێکى کارا ببینێت، یەکڕیزیمان زامنى سەرکەوتنمانە و فاکتەرێکى بەهێزیشە بۆ چارەسەرکردنى كێشە و قەیرانەكان و بەرەنگاربوونەوەی پیلان و هێرشه ناڕەواكانی دوژمنان و داگیركەران دژى كوردستان.
لەم بۆنەیەدا جارێكی دیکە جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانهی نێوانمان، لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كە بەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە ... هەر سەركەوتوو بن .
لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
16 / 8 / 2023 هەولێر - کوردستان