سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە نووسەرو رۆماننووس سابیر رەشید دەكات

میدیا - هەولێر:

 

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 29 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو رۆماننووسى کورد بەڕێز (سابیر رەشید) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە نووسەرو رۆماننووسى کورد بەڕێز (سابیر رەشید)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى و کلتوورى کوردستان كرد، بەڕێز سابیر رەشید باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى رۆمان و فەرهەنگى شێوەزارى هەولێر کرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێزیان دوا بەرهەمى چاپکراوى خۆى کە بریتى بوو لە کتێبى (ئەنتۆلۆجیاى چیرۆکنووسانى هەولێر) بە دیارى پێشکەش بە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد.

سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە وێڕاى دەستخۆشى، سوپاسى بەڕیزیانى کردو ئاماژەى بە رۆڵى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.