سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز سیروان قەرەنى ئاغا دزەیى دەکات

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 5 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز سیروان قەرەنى ئیبراهیم ئاغا دزەیى-ى کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (سیروان قەرەنى ئیبراهیم ئاغا دزەیى)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بەڕێزان کاک خەسرۆ دزەیى و د. ئەحمەد دزەیى و خزمانى دزەییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز (سیروان قەرەنى ئیبراهیم ئاغا دزەیى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.