*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز عومەر نۆغەرانى دەکات*

میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 2 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز عومەر نۆغەرانى-ى کرد کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (عومەر نۆغەرانى)-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز عومەر نۆغەرانى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.