شاندێكی باڵای YNDK ده‌شتی كه‌ندێناوه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

نيسان/أبريل 25, 2023
میدیا- كه‌ندێناوه‌
پاش نیوەڕۆى رۆژی دووشەممە رێکەوتی 24-4-2023 ، شاندێكی باڵای یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتى YNDK و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و سەردار خدر کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى کارگێڕى و دارایى YNDK)، بەمەبەستى سه‌ردانی و جەژنە پیرۆزە، له‌ گوندەکانى دەشتى کەندیناوە چەندین کەسایەتى و بنەماڵەمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و زۆر به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن خزمانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ پێشوازیكران و خۆشحالی خۆیان بۆ سه‌ردانییه‌كه‌ ده‌ربڕی.
هه‌ر هه‌مان شاندی YNDK لە گوندى مەلا قەرە ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو دایکى کاک عەبدوڵڵا نادر مەلاقەرەیى بوون و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆیان و هه‌ڤاڵانی YNDK یان پێڕاگه‌یاندن.