زۆر بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم ....
بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان و هاتنی جەژنی نەوروزو سەری ساڵی کوردی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەین و هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن، ئومێدەوارین ساڵی نوێی کوردی ببێتە ساڵی ئاشتی و ئارامیی و خۆشگوزەرانی و تەبایی و یەکهەڵوێستی گەلی کوردستان.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەبەردەوامبوون و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنی دۆست دووپات دەکەینەوە لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.
لەگەڵ ڕێزماند.ا
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
۲۱ / ۳ / ۲۰۲٣ زایینی
۱ ی نەوروزی ۲۷۲٣ کوردی