میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٩ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هاوسەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان )د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و جەلال سمایل و زوبیر عومەر و ئەرسەلان کاروانى ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى باڵاى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکى KNK و، هەڤاڵ زەینەب و فوئاد زیندانى و دەنیز هێڤى ئەندامانى KNK)، لەدیدارەكەدا هاوسەرۆکى KNK ئامانجى سەردانەکەیانى بۆ باشوورى کوردستان خستەڕوو وتى : ئامانجى ئێمە وەکو شاندى KNK لە سەردانمان بۆ باشوورى کوردستان بانگهێشتکردنى لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە کوردستانییەکانە بۆ کۆنفرانسى لۆزان بۆئەوەى هەموومان بتوانین لە سەد ساڵەى ئیمزاکردنى پەیماننامەى لۆزان کارێکى نەتەوەیى ونیشتمانى ئەنجامبدەین، هەروەها ئامانجمانە لایەنە سیاسییەکان و دوورکەوتنەوە لە گرژى و ناکۆکییەکان و راوێژێکى نەتەوەیى لەم رووەوە بێنینە ئارا و کاربکەین بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکان)، هەروەها وتى: (هاتووین کەوا بە فەرمى بانگهێشتتان بکەین بۆ کۆنفرانسى لۆزان) .
سکرتێرى گشتیى YNDK وێڕاى بەخێرهاتنکردنى شاندى میوان دەستخۆشى ئەو سەردان و دەستپێشخەرییەى لە شاندى KNK کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و وتى : ئێمە وەکو YNDK ئەو هەنگاوەى KNK بۆ بەستنى کۆنفرانسى لۆزان بەرز دەنرخێنین و هیواى سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکە دەخوازین و ئامادەى هەر هاوکارى و پشتیوانییەکین. هەروەها وتى: ئێمە وەک YNDK باوەڕمان وایە کەوا پێویستە گرژى و ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربکرێن، لەبەرئەوەى ناکۆکى و دووبەرەکى جگە لە ماڵوێرانى سوودێکى دیکەى نییە و لە ئەنجامدا بە سوودى دوژمن و زیانى گەلى کوردستان تەواو دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵى یەکڕیزى و لەهەڤهاتن بدەین.، هەروەها مەخموورى وتى : (مانەوەو پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکى تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا.).
مەخموورى ئەوەشى خستەڕوو کەوا پێویستە هەموو لایەک رەچاوى تایبەتمەندى باشوورى کوردستان بکەن و، وتى : (باشوورى کوردستان لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردایە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەت لایەنە سیاسییەکانى بەشەکانى دیکەى کوردستان رەچاوى بارودۆخى باشوورى کوردستان بکەن و پاراستنى بە ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى بزانن.).
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی هەر چوار بەشى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە و یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا هاوسەرۆکى KNK سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا، هەر لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکى KNK بانگهێشتنامەى فەرمى KNK ى پێشکەش سکرتێرى گشتیى YNDK کرد بۆ ئەوەى لە کۆنفرانسى لۆزاندا بەشداربێت، کەوا بڕیارە رۆژانى ٢٢ تا ٢٤ ى تەممووزى ئەمساڵ لە لۆزان لە سویسرا بەڕێوەبچێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.