شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKسه‌ردانی PSK دەكات

شباط/فبراير 18, 2023

میدیا – هەولێر

 

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستانPSK ده‌كات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی (17)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیPSK و كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی سێیه‌میان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكە كرا.

رۆژی شه‌ممه‌ رێكەوتی 18/2/2023، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستانPSK ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( عارف باوه‌جانی سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی PSK) پێشوازیكران.

له‌دانیشتنه‌كه‌ شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵیاد و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی سێیه‌می لێكردن، هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و رۆژهه‌ڵاتی وڵات كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان وهاوهه‌ڵوێستبوون بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

له‌ دوا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ جه‌ختكرایه‌ سه‌رتوندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.