*سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە د. رێبوار رەشید دەکات*

كانون2/يناير 30, 2023
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە 29 / 1 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (د. رێبوار رەشید هاوسەرۆکى پێشووى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتى چاکەخوازو تێکۆشەر خاتوو (کوێستان داودى)ى هاوژینى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو خانەوادەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (د. رێبوار رەشید) خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.