بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى) سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایى لە خوشك و برایانی ئێزدی دەکات

كانون1/ديسمبر 16, 2022

 ميديا - هەولێر:

 سكرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى) پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى ئێزدى دەکات و هیوا دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە مایەى خێرو خۆشى بۆ هەموو لایەک.

 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکدا بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى) پیرۆزبایى لە سەرجەم خوشک و برایانى ئێزدى لە کوردستان و تەواوى جیهان دەکات و هیواى خۆشبەختى و ئاسوودەییان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:

 

 بەناوی یەزدانى مەزن و دڵۆڤان

 

 رێزدار میرێ ئێزدیان جەنابى میر حازم تەحسین بەگ

 رێزداران جەنابى بابا شێخ و ئەنجوومەنى رۆحانى ئێزدییان

 خوشکانى ئازيزى ئێزدى

 برایانى بەڕێزى ئێزدى

 

 سڵاوو رێز و خۆشەویستى ....

 بەهه‌ستێكی پڕ له شادى و‌ كامه‌رانی، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی جەژنی (رۆژیێن ئێزى)تان لێده‌كه‌م و، لە یەزدانى مه‌زن ده‌پاڕێمه‌وه‌ کەوا ئەم جەژنە ببێتە جەژنى خێرو خۆشى و ئاسوودەیى و خۆشبەختى بۆ هەموو لایەک.

 هیڤیدارین ئەو جەژنە ببێتە سەرەتای كۆتاییهاتنی تەواوى ئەو دەربەدەرى و ناخۆشی و نەهامەتیانەی کەوا هێزە تاریکپەرستەکان بەسەر خوشک و برایانى ئێزدییان داهێنا، پێویستە لەم جەژنەدا هەموو لایەکمان بەیەکەوە کار بۆ چەسپاندنى  ئاشتی و ئارامی و قوڵکردنەوى زیاترى گیانى پێکەوەژیان بکەین و، بەیەکدەنگ تیرۆرو توندو تیژى رەتبکەینەوە.

دووباره‌ رێزو پیرۆزباییمان قبووڵ بفه‌رموون.

 هەر بژین و شاد و سەرکەوتووبن.

 

براتان

غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

 ١٦ / ١٢ / ٢٠٢٢