سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان دەکات

كانون1/ديسمبر 14, 2022
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 14 / 12 / 2022 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان کرد بەبۆنەى هەڵبژاردنەوەیان بە سکرتێرى پارت و سەرکەوتنى سێیەمین کۆنگرەى پارتەکەیان و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى سێیەمى پارتى پارتى رەنجدەرانى کوردستان و هەڵبژاردنى سەرکردایەتیى نوێى پارتى رەنجدەرانى کوردستان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان وەک سکرتێرى گشتیى پارت و بەڕێز هاوکار مەحموود جێگرى سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى هەڵبژێردراوى پارتى رەنجدەرانى کوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، سەرۆکى پارتى رەنجدەرانى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بەڕێزیان و پارتەکەیان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان