مه‌كته‌بی سیاسی YNDK پێشوازی له‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌سوریا (یكیتی) ده‌كات

تشرين2/نوفمبر 28, 2022

میدیا – هەولێر

 

مەكتەبی سیاسی YNDK پێشوازی له‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له ‌سوریا (یكیتی) ده‌كات، لەدانشتنێكدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.

ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌، رێكەوتی 28-11-2022، ‌شاندێكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌سوریا (یكیتی) كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان (مه‌حمود محه‌مه‌د-باڤێ سابیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌یس مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی رێكخستنی هه‌رێمی كوردستان و حه‌سه‌ن چاویش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی رێكخستنی هه‌رێمی كوردستان ) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد و پێشوازیكران له‌ لایه‌ن هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) لە شاری هەولێر، لەدانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی  كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی سه‌ر باشووری و رۆژئاوای وڵات كرا و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان زامنی سەركەوتن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه‌.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و تەواوی پارت و لایەنەكانی به‌شه‌كانی كوردستان بۆ سەرخستنی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.