میدیا- هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 21-11-2022 تۆری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كیان ره‌وشی ئافره‌تان و ئه‌و توندوتیژییه‌ی له‌دژیان ده‌كرێ تاووتوێ ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه خاتوو( ئاره‌زوو جه‌بار- سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK ) كه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوو به میدیای راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و چاره‌سه‌ركردنی پرسی ژنكوژی و نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌نه".
هه‌روه‌ها وتی "توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی ئافره‌تان ، له كاتێكدا تێبینی ده‌كه‌ین توند‌و تیژی دژ به‌ئافره‌تان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئافره‌تان به بیانووی جۆراوجۆر ده‌كوژرێن، بۆیه پێویسته ئافره‌تان و رێكخراوه‌كان رووبه‌رووی ئه‌م دیارده‌یه و توندوتیژییه ببنه‌وه له‌پێناو نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره كوشتن و توندوتیژییه‌ك له دژی ئافره‌تان"