میدیا- هه‌ولێر
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری "پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، لە هۆتێل رۆتانا هەولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 8-10-2022 ، دیداری "پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌ره‌نسی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی سۆران له شاری هه‌ولێر رێكخراوه، كاتژمیر 9:00ـی به‌یانی به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری دیداره‌كه‌ی كرد و له‌گفتوگۆكان به‌شدار بوو به پێوستی زانی پرسی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی بێته چاره‌سه‌ر كردن و هه‌موو لایه‌ك هاوكار و پاڵپشتی یه‌كتر بن بۆ یه‌كریزی و یه‌كگوتاری له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی باشووری كوردستان به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.عادل باخه‌وان، به‌رپرسی ناوه‌ندی لێكۆڵێنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق، د.شێروان شه‌ریف، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و چه‌ند به‌شداربوویه‌كی دیكه تاوتوێده‌كرێن، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان بابه‌ته‌كان گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر كرا.