سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى کوردستان بۆ کاروبارى عەرەبى دەكات

أيلول/سبتمبر 15, 2022

میدیا - هەولێر:
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٥ / ٩ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى کوردستان بۆ کاروبارى عەرەبى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسیى كوردستان و چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان ناوەندە عەرەبییەکان و کوردستان كرد.
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پێشوازیانكرد لە بەڕێز (حەمدى سنجارى) نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى کوردستان بۆ کاروبارى عەرەبى، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان ناوەندە عەرەبییەکان و کوردستان كرد، هەردوو لا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە پەیوەندییە عەرەبى و کوردستانییەکان لەسەر هەموو ئاستەکاندا پێشبخرێن.
 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.