پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٤ / ٩ / ٢٠۲۲، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى پارتى پارێزگارانى كوردستانی كردو، (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مهكتهبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى پارتى پارێزگارانى كوردستان-یان لە شاری ههولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (نەجات عومەر ئاغا سورچى سەرۆکى پارت و ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سهركردایهتی پارتى پارێزگارانى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى پارێزگارانى كوردستانهوه پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سەرۆک و مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی پارتى پارێزگارانى كوردستان راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا سەرۆک و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى پارتى پارێزگاران سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد.
دواتر جهختكرایهوه سهر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه كرا.