میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK سه‌ردانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له هه‌ولێر ده‌كات و،(42)ه‌مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 27/8/2022 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێرانیان كرد، پێشوازیكران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (شۆرش حاجی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و شیلان محه‌مه‌دی و به‌ختیار عه‌زیزی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رێزان شه‌هیدی كادری په‌یوه‌ندییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانیان) له دانیشتنێكه شاندی YNDK پیرۆزبایی (42) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خواستن، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.