ديمانه : سالار حيسامى
له ته‌مه‌نى نۆ ساڵانه‌وه عه‌وداڵى كارى ده‌ستى بووه. دواتر ڕووى له كارى شێوه‌كارى و گوڵسازى و به‌رجه‌سته‌كارى به (زێڕ و زيو) كردووه. له بهرههمهكانيدا كارى ناوازه و ورده‌كاريى زۆر ده‌بيندرێت. تا ئێستا له چه‌ندين شارى ئێران و هه‌روه‌ها له شاره‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستاندا پيشانگه‌ى كردووه‌ته‌وه. له ئێستاشدا پيشانگه‌يه‌كى ههميشهيى له هه‌ولێرى پايته‌ختدا كردووه‌ته‌وه. فه‌رزانه عومه‌ر عه‌بدوڵڵا (فه‌رزانه مه‌حموودزاده) له‌م گفتوگۆيهدا زياتر باسى كار و به‌رهه‌م و كۆسپه‌كانى به‌رده‌م كاركردنى ده‌كات.
فه‌رزانه عومه‌ر عه‌بدوڵڵا - مه‌حموودزاده، خاتوونێكى پهنجهڕهنگين و هزر زه‌نگينه، ساڵى 1973 له شارى بۆكان-ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دايك بووه. دايكى سێ كۆڕه و وه‌ك خۆى باسى كرد، له ته‌مه‌نى نۆ ساڵانه‌وه عه‌وداڵى كارى ده‌ستى بووه، دواتر ڕووى له كارى شێوه‌كارى و گوڵسازى و به‌رجه‌سته‌كارى به (زێڕ و زيو) كردووه. ئه‌گه‌رچى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ئه‌كاديمى نييه، به‌ڵام شاره‌زايان به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و خاتوونه له ئاستى به‌رزى ئه‌كاديميدا هه‌ژمار ده‌كه‌ن. سێ كتيبى چاپكراوى هه‌يه و، هه‌ركاميان زياتر له بيست هه‌زار دانه‌ى لێ چاپ كراوه. بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ نووسينگه و ناوه‌ندى فێركارى هه‌بووه. چه‌ندين پيشانگه‌ى له شاره گه‌وره‌كانى ئێران (تاران، ئيسفههان) و له شاره‌كانى بۆكان و بانه-ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و له سلێمانى و هه‌ولێرى باشوورى وڵات‌دا كردووه‌ته‌وه. له راهێنانهكانيدا گرينگيى به گوڵه‌كانى سرووشت داوه، كارى چڕ و پڕى له سه‌ر سايكۆلۆژيى ڕه‌نگه‌كان كردووه. پيشانگه خنجيلانه‌كه‌ى له هه‌ولێردا پڕه له تابلۆى ناوازه كه هه‌موويان به زێڕ و زيو دروست كراون. منداڵ، په‌پووله، ئه‌سپ و به‌ور و شێر، هه‌ڵۆ و ئاسمان، ده‌ريا و پاپۆڕ، سرووشت و گوڵ و له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه ئاڵاى كوردستان، له ناو قاڵب و چوارچێوه‌ى تابلۆكانيدا ده‌دره‌وشێنه‌وه. كاتێ به سه‌ر فه‌رشى سوورى به‌رده‌م پيشانگه‌ى (24K GOLD)دا، تێپه‌ڕ دهبى، خانمێكى هونه‌رمه‌ند پێشوازيت لێ ده‌كا، كه "په‌نجه‌كانى ده‌ستى دوو هێنده‌ى خۆى تهمهنيهتى"، ئه‌وه گوڵبژێرێكى وته‌كانى خۆيه‌تى و به‌مجۆره‌ش باسى چۆنيه‌تى و چهندايهتيى كاره‌كانى و ئاريشهكانى خۆى ده‌كا: "سه‌ره‌ڕاى ڕێگرى و لۆمهكانى خانه‌واده‌كه‌م، هه‌وڵم دا، پيشانگهيهك له باشوورى كوردستان بكه‌مه‌وه. ئاگادار نه‌بووم له‌وه‌ى كه له باشوورى كوردستان دووئيدارهيى هه‌يه. له سلێمانى پيشانگهيهكم كرده‌وه. به‌ڕێز هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د زۆر به گه‌رمى پێشوازى لێ كردم. چه‌ند خانميان بۆ هاوكاريم نارد. پيشانگه‌ى يه‌كه‌مم له سلێمانى ساڵى 2006 تايبه‌ت به كارى شێوه‌كارى بوو، به سياقهڵهم و له سه‌ر قوماش پۆرترێتى گوڵ و سرووشت و روخسارى سه‌ركرده‌كانى كوردم ئاماده كردبوو. له 40 بواردا كار و به‌رهه‌مى خۆم هێنابوو. وێنه‌ى ڕابه‌رانى كورد، پێشه‌وا قازى و جه‌نابى مسته‌فا بارزانى و كاك ئيدريس و كاك مسعود بارزانى و كاك نێچيرڤان بارزانى و مام جه‌لال تاڵه‌بانى-م زۆر به جوانى نه‌خشاندبوو، ئه‌وان له ديدى منه‌وه سه‌ركرده‌ى جێگه‌ى ڕێز و تهقديرن، به‌ڵام به هۆى جياكارى هيچيانم نمايش نه‌كرد. وتم: يان هه‌موويان، يان هيچ كاميان. بڕيار ئه‌وه بوو، واز له‌و به‌شه بێنم. ئه‌وه زۆر دڵگرانى كردم. حهسهرهتى گه‌وره بوو بۆ من، بۆيه هه‌ر ئه‌و كات هيوام خواست، زياتر هه‌وڵى يهكڕيزى و يهكدهنگيى كورد بده‌ن و، ئاسه‌وارى دووئيدارهيى نه‌مێنێ. دياره به هه‌وڵه‌كانى ڕێزداران جه‌نابى كاك مسعود بارزانى و مام جه‌لال تاڵه‌بانى تا ڕاددهيهكى زۆر بۆ ئه‌و ئامانجه هه‌وڵ درا. له كورد سات ده به‌رنامه‌ى فێركاريم خۆبه‌خشانه پێشكه‌ش كرد. دواتر ويستم پيشانگهكهم بێنمه هه‌ولێر، ڕێگه‌يان پێ نه‌دام، گوتم، من كارى حزبى ناكه‌م، سياسه‌تيش ناكه‌م، به‌ڵام هه‌موو شاره‌كانى كوردستان لاى من وه‌كو يه‌كن. ته‌نانه‌ت مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، سه‌ردانى پيشانگهكهى منيان كرد و فه‌رموويان،: ئه‌و كاره‌ى تۆ خه‌باتێكى گه‌وره‌يه، با سياسييش نه‌بێت. له ڕاستيشدا من هيچ حه‌زێكم بۆ كارى سياسى و حزبى نييه. سه‌ره‌ڕاى ڕێگرييه‌كان هاتم بۆ هه‌ولێر. ڕه‌وانشاد كاك فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى كه‌سايه‌تييه‌كى زۆر ڕووناكبير و شاره‌زا له هونه‌ر بوو. زۆر هانى دام و پشتيوانى كردم. دواى نمايشكردنى پيشانگهكهم له هه‌ولێر، داوام كرد، كۆى كاره‌كانم پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانى بكرێت. چيدى نهمپرسى چيتان لێ كرد، چونكه متمانه‌م به كه‌سايه‌تيى ڕه‌وانشاد كاك فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى بوو، كه‌سێكى زۆر جێى متمانه و ئه‌مانه‌تدار بوون. له به‌رامبه‌ردا فه‌رموويان چيت بۆ بكه‌ين؟ وتم: ته‌نيا به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌ت ببينم، كه ئه‌و كات جه‌نابى كاك نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بوون."
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌دا كه بۆچى پێداگربووى له سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ببينى؟ زۆر ڕاشكاوانه گوتى: "له ڕاستيدا كوڕه گه‌وره‌كه‌م زۆر سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕێگه‌ى كۆڵبه‌ران، ڕێگه‌يه‌كى پڕ مه‌ترسييه، پێداگرى له‌وه ده‌كرد، كه كار و به‌رهه‌مه‌كانم نه‌هێنمه هه‌رێمى كوردستان، راى وابوو، سه‌رمايه‌يه‌كى وا قه‌به و گه‌وره ده‌خه‌مه ژێر مهترسييهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو كاره‌كانم بردبووه سه‌ر قاڵبى زێڕ و زيو، تابلۆم هه‌يه 170 له 170 سانتيمه‌تره و ده ده‌يان كيلۆ زێڕ و زيوم تێدا به‌كار هێناوه. به هه‌ر حاڵ له ڕێگه‌ى كۆڵبهرانهوه به مهينهتييهكى زۆر به‌رهه‌مه‌كانم هێنايه باشوورى كوردستان، ته‌نيا داواكاريشم ئه‌وه بوو، كه جه‌نابى كاك نێچيرڤان بارزانى ببينم و، وه‌ك كيژى ماڵباتى خۆيان پشتيوانم بن و بمپارێزن. بۆيه زۆر پێداگريم كرد، له سه‌ر ئه‌وه‌ى جهنابيان ببينم. "
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌شدا كه ديدارهكهتان چۆن بووه و چ ئه‌نجامێكى هه‌بووه؟ گوتى: "كه هاتمه باشوورى كوردستان، ده‌ستم به كارى بێ‌وچان كرد. به‌رهه‌مه‌كانم زياتر كرد. زۆرم هه‌وڵ دا، تا له ڕێگه‌ى زيندووياد كاك عيرفان خاوه‌نى هوتێلى چوارچرا، كه چه‌ندين كارم بۆ هۆتێلهكيان كردبوو، ڕێزى زۆريشى له كاره‌كانم ده‌گرت، توانيم جه‌نابى كاك نێچيرڤان بارزانى ببينم. مه‌به‌ستيشم ئه‌وه بوو كه جگه له‌وه‌ى بمپارێزن، به پشتيوانيى جهنابيان ناوه‌ندێكى گه‌وره‌ى فێركارى بۆ خانمان بكه‌مه‌وه، هه‌تا بتوانن خاوه‌ن داهاتى خۆيان بن. فه‌رموويان: پشتيوانيت ده‌كه‌ين، له كاره‌كانت به‌رده‌وام به، ته‌نانه‌ت به (خانمى پهنجهزێڕين و په‌نجه ڕه‌نگين) ناوى هێنام. وتيان: چيت بۆ بكه‌ين؟ وتم: خانووم هه‌يه، ئۆتۆمبێڵم هه‌يه، هيچم پێويست نييه. ته‌نيا پشتيوانيى ئێوه‌ى ڕێزدارم ده‌وێ. دواى ئه‌وه چيدى نه‌متوانى زيارهتيان بكه‌مه‌وه. له ساڵى 2012 به‌و په‌ڕى نائۆمێدييهوه گه‌ڕامه‌وه بۆ زێدى خۆم. ديسان سه‌ره‌ڕاى لۆمهكردنم له لايه‌ن خانه‌واده‌ى خۆمه‌وه، ده‌ستم به كارى به‌رده‌وام و شه‌ونخوونى كرد. چه‌ندين به‌رهه‌مى ناوازه‌م دروست كرد. ئێستاش 1050 تابلۆى زێڕم له قه‌واره‌ى جياوازدا دروست كردووه و هێناومه‌ته هه‌ولێر و به‌نيازم ئه‌م پيشانگه‌يه، پيشانگه‌يه‌كى ههميشهيى بێ. "
فه‌رزانه مه‌حموودزاده له كۆتايى ئه‌و ديداره كورته‌دا، هۆكارى به‌كارهێنانى هێماى شانه‌كانى مێش هه‌نگوين له سه‌ر ئاڵاى كوردستان به‌مجۆره ڕوون كرده‌وه: "زۆرم بير له‌وه كرده‌وه كه له تابلۆى ئاڵاى كوردستاندا په‌يامێكم بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م و بۆ هه‌موو جيهانيش هه‌بێ، له چه‌ندين تهرحدا وردهكاريم كرد، دوابژارم ئه‌وه بوو، له هێماى مێش هه‌نگوين كه‌ڵك وه‌ربگرم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خانه‌كانى هه‌نگه‌ژاڵه چه‌ند ههندهسين، هێنده‌ش په‌يامى يهكڕيزييان هه‌يه، هێماى ئه‌وه‌يه كه له خانه‌كانى شانه‌ى ههنگويندا جێگه‌ى هه‌مووان ده‌بێته‌وه، هێماى پێكه‌وه‌ژيان و كارى پێكهوهيى و يهكڕيزى و يهكسانييه. ئه‌وه به‌رهه‌مى ده‌يان رۆژ و شهونخوونييهكانمه و خۆشهويستترين تابلۆمه و ده‌مه‌وێ وه‌ك گه‌وره‌ترن به‌رهه‌مى ده‌ستى خۆم به سه‌رۆك بارزانى پێشكه‌ش بكه‌م. هيوادارم ڕۆژێك دابێ، له كيژى خۆيان قبووڵى بفه‌رموون."